Fahrettin İbrahim
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
ماردین - AA
خەڵکی شارۆچکەی ئارتوکلو سەربە پارێزگای ماردین بە جلی ناوچەیی چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە ٣٢ پارێزگای تورکیا دەنگدەران بە مەبەستی بەشداریکردن لە ریفراندۆمی گۆڕانکاریی دەستووری وڵاتەکەیان، روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد و لە پارێزگاکانی دیکەش دەنگدان کاتژمێر ٠٨:٠٠ دەستی پێ‌کرد.
ئەبوبەکر باغشی تەمەن ٧٧ ساڵ کە بە جلی ناوچەیی بەشداری دەنگدانی دەکرد رایگەیاند "بۆ گەل و حکوومەتمان هیوادارم خێری پێوە بێت. ئەم سیستەمە زۆر سیستەمێکی باشە. هیوادارم ئەم گشتپرسییە بۆ خەڵکەکەمان ئاسایشی بەدوا دابێت".
له گشتپرسییەکەدا، ٥٥ ملیۆن و ٣١٩ هه‌زار و ٢٢ ده‌نگده‌ر لە ناوخۆی تورکیا له ١٦٧ هه‌زار و ١٤٠ سندووقدا ده‌نگده‌ده‌ن. یەک ملیۆن و ٢٦٩ هه‌زار و ٢٨٢ له‌و ده‌نگده‌رانه ده‌نگده‌ری نوێن و ئەمڕۆ تەمەنیان دەبێت بە ١٨ ساڵ. هه‌روه‌ها له به‌ندیخانه‌كانیش ٤٦١ سندووق دانراوە.