Sangar Hamad Azeez
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
داواکاری گشتی باکرکۆی، داوایەکی لەسەر هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش تۆمار کرد کە تیایدا بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرکۆماری تورکیا داوای زیندانی کردنی ناوبراوی کردووە بۆ ماوەی چوار ساڵ و هەشت مانگ. هەروەها بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو داوای ٢ ساڵ زیندانی بۆ دەمیرتاش کردووە.

بەهۆی نووسینێکی لە رۆژنامەیەکی فەرمی لە بارەی گۆڕانکاری لە دەستووری تورکیا و هەڵگرتنی پارێزبەندی، داواکاری گشتی باکرکۆی بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، داوایەکی لەسەر هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش تۆمار کرد.
دەمیرتاش بەر لە سەفەرکردنی بۆ رووسیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان دابوو و تیایدا سووکایەتی بە سەرکۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد بوو.
لەم چوارچیوەیەشدا داواکاری گشتی باکرکۆی، داوایەکی لەسەر هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش تۆمار کرد کە تیایدا بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرکۆماری تورکیا داوای زیندانی کردنی ناوبراوی کردووە بۆ ماوەی چوار ساڵ و هەشت مانگ. هەروەها بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو داوای ٢ ساڵ زیندانی بۆ دەمیرتاش کردووە.
دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی داواکە، دۆسیەکە رەوانەی وەزارەتی داد کرا و لەوێش دوای راییکردنی رێکارە یاساییەکان، رەوانەی دادگای باکرکۆی کرا.