ئەنقەرە
سەرۆكی گشتی ئاك پارتی و سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: "توركیا لە بارەی داعشەوە هەر لە سەرەتاوە هەستی بە مەترسییەكانی ئەو رێكخراوە كرد، بۆیە لە كاتێكدا كە هێشتا هیچ كەس داعشی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی لە قەڵەم نەدابوو توركیا لە 10ی كانوونی دووەمی ساڵی 2013 داعشی بە رێكخراوێكی تیرۆریستی لە قەڵەمدا چونكە توركیا ئەو مەترسییەی كە نزیك دەبوویەوە دەبینی".
داودئۆغڵو باسی لە مەترسییەكانی داعش بۆ سەر جیهانی ئیسلامی كرد و گوتی: "ئەمە تەنها هەڕەشەیەكی تیرۆریستی نییە بەڵكو پێش هەموو شتێك دژی ئیسلام و جیهانی ئیسلامی و ئاینی ئیسلامە كە بە هەزاران ساڵ كلتوورە جیاواز و ئایینەكانی لە خۆ گرتووە و بۆ ئەوەی ئایینی ئیسلام لە بەرچاوی هەموو جیهان رەش بكات هەر جۆرە كریارێكی دژە مرۆیی ئەنجامداوە".
توركیا هەر لە سەرەتاوە هەستی بە مەترسی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە كرد و لە كاتێكدا كە هێشتا هیچ كەس ئەو رێكخراوەی وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی لە قەڵەم نەدابوو، توركیا لە 10ی كانوونی دووەمی ساڵی 2013دا داعشی بە رێكخراوێكی تیرۆریستی لە قەڵەمدا، چونكە ئەو كاتە توركیا ئەو مەترسییەی كە نزیك دەبوویەوە دەبینی و هەورەها بە هۆی ئەوەیەوە هەر لە سەرەتایەوە هەستی بە ئاڵۆزی و قەیرانەكانی نێو سووریای دەكرد لەگەڵ دەسەڵاتی سووریادا گفتوگۆی كرد، كاتێك كە رژیمی سووریا گوێ بۆ ئێمە نەگرت ئەو كاتە ئێمە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا قسەمان كرد و بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بگیردرێتە بەر هەوڵی زۆرماندا، ئەوەی ئەمڕۆ لە ئارادایە ئەو رێوشوێنانەن كە پێش سێ تا چوار ساڵ ئێمە باسمان لێیان دەكرد".