ئیستانبوڵ
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكی گشتی ئاكپارتی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوو گوتارێكی له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی له پارێزگای ئیستانبوڵ پێشكه‌ش كرد.
داودئۆغڵوو راشیگه‌یاند كه "پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) له 33 پارێزگا هه‌روه‌ها پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) له 47 پارێزگا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2011 نه‌یتوانیوه په‌رله‌مانتاریان هەبێت به‌ڵام ئاكپارتی به یه‌كجار توانیویه‌تی له 78 پارێزگا په‌رله‌مانتاری خۆی هه‌بێت، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له 81 پارێزگا په‌رله‌مانتارمان هه‌بێت".
داودئۆغڵوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه قۆناغی چاره‌سه‌ریی كاردانه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی یه‌كگرتووه و گوتی: "من دڵنیام كه كه‌سانێكی زۆر له‌م هۆڵه له باكوور و باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای توركیاوه هاتوون، باوه‌ڕیان به پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ریی هه‌یه، ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه په‌یامه‌كه ئاراسته‌ی گه‌ل ده‌كه‌ین، په‌یمانمان داوه كه قۆناغی چاره‌سه‌ریی وه‌ك گرنگترین پرۆژه‌ی ئاكپارتی بگاته ئه‌مانج و سه‌ربکەوێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتیشی: "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م یه‌كگرتن و پێكه‌وه‌ییه، به‌رده‌وام ده‌بێت. لێره په‌یامی خۆم ئاراسته‌ی گشت هاووڵاتییانم ده‌كه‌م. هیچ دوودڵ نه‌بن چونكه جارێكی دیكه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌مه‌به‌ستی پارچه‌كردنی ئه‌م وڵاته چالاکی هەبێت. به هیچ شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی جیاوازیی دانان لە نێوان كورد، تورك، لاز، چاركهز سه‌روه‌ر نابێت. جیاوازی نێوان عه‌له‌وی و سوننە ناكرێت. هه‌موو كه‌سێك مافی ژیان و كولتوور و ناسنامه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی تاكی یه‌ك میلله‌تدا ده‌بێت".