Orhan Onur Gemici
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ركه‌وتووه كه ٢٠ گومان‌لێكراو له پێكهاته‌ی مه‌حره‌می فه‌تۆ له‌نێو فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌دا چالاكیان ئه‌نجامداوه.
دوای ده‌رچوونی بڕیاری ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان، تیمه‌كانی سه‌ربه هۆبه‌ی هه‌واڵگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ربه به‌ڕه‌وه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره له ١٢ پارێزگا، ئۆپه‌راسیۆنی هاوكاتیان ئه‌نجامدا و ١٤ گومانلكراویان ده‌ستگیركرد.
ئاماژه به‌وه كرا كه كاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوانی دیكه درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌وانی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه چواریان هێشتا له‌سه‌ر كارن، ١٥یان له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه و یه‌كێكیشیان خانه‌نشینه.