Mümin Altaş
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مڕۆ شورای باڵای سه‌ربازیی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی کە له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌ندامانی شورای باڵای سه‌ربازیی، كاتژمێر ١١:٠٠ سه‌ردانی مه‌زاری یادەوه‌ری ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ی شورای باڵای سه‌ربازیی توركیا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتژمێر ١٢:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌نقه‌ره ده‌ست پێ ده‌كات.
دواتر سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌ندامانی شورای باڵای سەربازیی خوانی نیوه‌ڕۆ پێشكه‌ش ده‌كات.