Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2016
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش رایگه‌یاند: "كاتێ ماڵی دراوسێكه‌ت سووتا دووكه‌ڵ، ئاگر و بڵێسه‌ی ئاگره‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر تۆش ده‌بێت. كاتێ ماڵی براكه‌ت ده‌سووتێت ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر خۆڕازاندنه‌وه، ئه‌وە له‌وێدا هیچ برایه‌تی و خۆشگوزه‌رانییه‌ك نایه‌ته ئاراوه".
له گوتارێكیدا له میانه‌ی خوانی به‌ربانگدا كه له‌لایه‌ن رێكخستنی هه‌ده‌په له ئیستانبوڵ رێكخرابوو، ده‌میرتاش هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیدانه كرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ده‌میرتاش، باسی له‌وه كرد كه له توركیادا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش رووی نه‌داوه و گوتی: "ته‌ماشاكه‌ن به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ده‌په هه‌یه به‌ڵام به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بوونی نییه. ته‌نیا له 2009ه‌وه تا ئێستا 15 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیر یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و خراونه‌ته زیندانه‌وه. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كاریان كردووه، سڵاوی لێ كردووین، به‌یه‌كه‌وه چالاكیمان هه‌بووه. خۆ لاخۆی ئێمه پارتێكی سیاسی یاسایین 15 هه‌زار ئه‌نداممان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌رپرسی سه‌ربازیی داعش له توركیا ده‌ستگیر كرا به‌ڵام ته‌نانه‌ت كهلهپچهش نه‌خرایه ده‌ستی و له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگادا ئازاد كرا. ئه‌و خۆی وا ده‌ڵێت و ئینكاری لێ ناكات".
ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیچ رێ و شوێنێك به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌نقه‌ره، سروج و دیاربه‌كر نه‌گیرانه‌به‌ر و به‌رپرسان هه‌وڵیان دا خه‌ڵك به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان په‌روه‌رده بكه‌ن و راده‌ستیان بكه‌ن.
ئەو هەروەها زیاتر دوا و گوتیشی: "هێشتا دره‌نگ نییه، وه‌رن با كورد و تورك ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌موو به‌یه‌كه‌وه هاوار بۆ ئاشتی بكه‌ین".
ده‌میرتاش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ركاتێ به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن ئه‌گه‌ری ئاشتی زیاتر به‌هێز ده‌بێت و گوتی: "حكوومه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی خۆسه‌پێنی بكات، له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ رووسیا تێكی بدات و پاش سێ رۆژ داوای لێبوردن بكات، له‌لایه‌كیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به گوتەی 'one minute' ده‌نگ كۆبكاته‌وه، رۆژی دواتر داوای لێبوردن بكات، وه‌رن ئێمه وه‌ك گه‌لان به كورد و تورك و هه‌موو ناسنامه‌كان ده‌ست له‌ناوده‌ست بكه‌ین و خۆمان ئاشتی وڵاتی خۆمان بنیات بنێین چونکە به‌پێچه‌وانه‌وه له ئاسایش‌دا نین، له فڕۆكه‌خانه‌كان، میترۆپاسهكان، ناوه‌نده‌كانی بازرگانی و وێستگه‌كانی پاسدا له ئاسایش‌دا نین".