Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، سوپای توركیا هێرشێكی ئاسمانیی كرده سه‌ر چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له باكووری سووریا و، له ئه‌نجامدا 20 تیرۆریست كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه 24ی ئاب له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له سنووری توركیا ده‌ستیپێكرا به‌رده‌وامه.
له 114مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 51 ئامانجی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆردومانكران. فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانیی توركیا له ناوچه‌كانی ئه‌لباب و سوفلاننیاحدا هه‌شت ئامانجی رێكخراوه‌كه‌ی له حه‌شارگه، كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، په‌ناگه، ناوه‌نده‌كانی فه‌رمان ده‌ركردن و دوو خاڵی به‌رگری له‌ناوبرد و، 20 چه‌كداری تیرۆریست كوژران.
له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌و ناوچانه‌ی له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركراون، پێنج مووشه‌ك پوچه‌ڵكرانه‌وه.