Sarp Özer
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
له جه‌رابلوس ئه‌و تونێلانه دۆزرانه‌وه كه لە دوای ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لێیانه‌وه هه‌ڵاتوون.
له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری بۆمبڕێژكردنی ئه‌و تونێلانه، هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، تونێله‌كان به ته‌واوی داده‌خه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، كه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی دژی داعش پشتیوانی لێده‌كرێت، درێژه‌ی هه‌یه. هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد کە به‌رده‌وامن له پێشڕه‌ویکردن هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین له‌و شوێنانه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه رزگاریان كردوون.
یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد به ته‌واوی كۆنترۆڵیان كردووه و، یه‌كێكه له گرنگترین ناوچه‌كانی سه‌ربه حه‌له‌ب، شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسه. له ئێستادا ئه‌و هێزانه هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین له‌و شارۆچكه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و خانووانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه به‌كارهێنراون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ژماره‌یه‌ك تونێلیان دۆزیه‌وه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه دروستكراون و، له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا به‌هۆیانه‌وه هه‌ڵاتوون.
دیمه‌نی تونێله‌كان له‌لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه وێنه گیراوه كه له به‌رزاییه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه به‌سه‌ر شارۆچكه‌كه‌دا ده‌ڕوانێت و، تا ده‌ره‌وه‌ی جه‌رابلوس دریژ ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه تونێله‌كان به‌تایبه‌تی بۆ ئەوه به‌كارهێنراون تا تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه به‌دی نه‌كرێن و، پارێزراوبن له هێرشی ئاسمانیی.
هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری بۆمبڕێژكردنی ئه‌و تونێلانه، به ته‌واوی هه‌موویان داده‌خه‌ن.
هاوكات له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنیندا له ناوه‌ندی جه‌رابلوس، چه‌كدارێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد ده‌ستگیر كرا.