Ömer Ürer,İbrahim Yozoğlu,Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
دوزجه - AA
پارێزگای دوزجه، زولكیف داغڵی رایگه‌یاند له گوندی دلاوه‌ری سه‌ربه ئاكچاكۆجا،٢١ كرێكاری کۆکردنەوەی كهستانهیان رزگاركردووه كه به هۆی بارانی وه‌رزی و راماڵینی خاكه‌وه له چه‌ند خانوویه‌كدا گیریان خواردبوو.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، داغڵی باسی له‌وه كرد له دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ٢١ كرێكار كه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیاوه هاتوون بۆ گوندی دلاوه‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ستانه له چه‌ند خانوویه‌كدا گیریان خواردووه، ده‌ستیان به كاركردووه.
داغڵی باسی له‌وه كرد كه به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانراوه له رێگه‌ی وشكانیه‌وه به‌هانایانه‌وه بچن داوای هێلیكۆپته‌ری رزگاركردنیان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا كردووه و هێلیكۆپته‌ره‌كانیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان رزگاركردووه.
هه‌روه‌ها داغڵی باسی له‌وه كرد كه دوای رزگاركردنیان كرێكاره‌كان به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گواستراونه‌ته‌وه و پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ ئه‌نجامدراوه و ژمارەیەكیشیان بۆ دڵنیایی له ته‌ندروستیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.