Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
له كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی ویلایه‌تی لویزیانای ئه‌مریكا، كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا روویدا، 60 هه‌زار و 642 خانوو به ته‌واوی رووخاون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و كاره‌ساتی لافاوه كه پاش كاره‌ساته‌كه‌ی تۆفانی ساندیی ساڵی 2012 به گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی دادەنرێت، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خانوو كه‌وتنه ژێر ئاوه‌وه و هه‌زاران كه‌سیش ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی ئاماده‌كاری بۆ دۆخی له‌ناكاو و ئاسایشی ناوخۆی لویزیانا میك ستیل، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه 60 هه‌زار و 642 خانوو به ته‌واوی رووخاون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ستیل باسی له‌وه‌شكرد كه پاش كاره‌ساته‌كه 102 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری فیدراڵی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا سێ هه‌زار كه‌س له كه‌مپه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ستیل ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژانی 11-13ی ئەم مانگە، به‌هۆی باران بارینی به‌رده‌وامه‌وه رێگاوبانی 50 ویلایه‌ت هێشتا داخراون، ژماره‌یه‌كی زۆریش له خه‌ڵكی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.