Mehmet Tosun
17 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دوو تیرۆریستی دیكه له باكووری سووریا ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌یان جێهێشت.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، به‌جێهێشتنی ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه به‌رده‌وامه و دوو تیرۆریستی دیكه‌ش له باكووری سووریا ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌یان به‌جێهێشتوه و له شارۆچكه‌ی چۆبانبه‌ی سه‌ربه كلیس و شارۆچكه‌ی سروج سه‌ربه ئورفا خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووەتەوە.