Muhammet Ali Kemal
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
دوو کەشتی جەنگیی رووسی سەر بە هێزی دەریایی ئەو وڵاتەن بە نۆکەندی ئیستانبوڵدا تێپەڕین.
هەریەک لە کەشتییە جەنگییە رووسییەکانی ''مینسک'' بە ژمارە تابلۆی ١٢٧ و ''ئالێکساندەر ئۆتراکۆڤسکی'' بە ژمارە تابلۆی ٠٣١ کە سەر بە کەشتیگەلی هێزی دەریایی رووسیان لە دەریای رەش، لە سەعات ٠٨:٣٠ خولەکدا لە دەریای مەڕمەڕەوە هاتنە نێو نۆکەندی ئیستانبوڵەوە.
سەربازە ئێشکگرەکان بەسەر کەشتییەکانەوە دیار بوون و لەکاتی تێپەڕینیاندا بە نۆکەندەکەدا لەلایەن بەلەمەکانی سەر بە ئاسایشی کەناراوەکان و پۆلیسی دەریایی تورکیاوە هاوەڵیی کران.
کەشتییەکان بەرەو باکوور، ملی دەریایان گرت و لە نۆکەندی ئیستانبوڵەوە چوونە نێو دەریای رەشەوە.