Hakan Çopur
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندکە لە ئاسمانی ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای رەش، فڕۆکەیەکی B-52 لەلایەن دوو فڕۆکەی جەنگیی رووسیاوە رێگری لێکراوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرماندەیی ئەمریکا لە ئەورووپا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو رێگریکردنە کاتژمێر ١١:١٩ی پێش نیوەڕۆی رۆژی هەینیی ٢٨ ئاب روویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''لە کاتێکدا فڕۆکەیەکی B-52ی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی ئەمریکا لە ئاسمانی ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای رەش سەرقاڵی فڕینی ئاسایی بوو، لەلایەن دوو فڕۆکەی جەنگیی S-27ی رووسیاوە رێگری لێکراوە. فڕۆکەوانە رووسییەکان ١٠٠ پێ (٣٠ مەتر) لە B-52 نزیکبوونەتەوە و بەشێوەیەکی نەگونجاو فڕیون''.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەو کردەیە بە ناپێویست و مەترسیدار لەقەڵەم دراوە و داوا لە لایەنی رووسیا کرا جارێکی دیکە ئەوە دووبارە نەبێتەوە.
فڕۆکەی بۆردومانی B-52ی سوپای ئەمریکا لە چوارچێوەی پشتیوانی لە وڵاتانی ناتۆ بەسەر ئاسمانی چەند وڵاتێکدا فڕینی ئەنجامدا، بۆ هەمان مەبەستیش بەسەر دەریای رەشدا فڕینی ئەنجامدا.