Muhammet Ali Kemal
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
ناوی ئەو کەسەی کە وەک پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەدا رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئایار دەستنیشان دەکرێت، ئەمڕۆ لە سەعات ١٣:٠٠ لەلایەن جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە عومەر چەلیکەوە رادەگەیەنرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو ئاک پارتییەوە دەستکەوتوون، ناوی ئەو کەسەی کە وەک پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی لە کۆنگرەی نائاسایی پارتەکەدا دەستنیشان دەکرێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بڕیاری ناوەندیی یەکلایی دەکرێتەوە.
لەدوای کۆبوونەوەکەشەوە، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و گوتەبێژی پارتەکە عومەر چەلیک پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکی گشتیی پارتەکەیان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.