Behçet Alkan
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
نەوشەهیر- AA
ئەمساڵ لە شاری کاپادۆکیا "دووهمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی باڵۆنی کاپادۆکیا" دەستیپێکرد و چەندین باڵۆنوان لە وڵاتانی جیاجیاوە تیایدا بەشدارن.
لەم فیستیڤاڵەدا کە لەلایەن کۆمپانیای "پاشا باڵۆنس"ەوە رێکخراوە چەندین باڵۆن بە شێوە و قەبارەی جیاواز بەشدارن.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە، خالیس ئایدۆغان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە ئیسپانیا و پرتوگال-ەوە بەشداربوو هەبووە و بەدرێژایی سێ رۆژیش فیستیڤاڵەکە بەردەوام دەبێت. دەشمانەوێت لە ساڵی ٢٠٢٢وە ژمارەی بەشداربووانمان زیادتر بکەن.
یەکێک لەو هاووڵاتییانەی کە هاتبوو بۆ تەماشای فیستیڤاڵەکە سوپاسی رێکخەرانی چالاکییەکەی کرد و رایگەیاند: "کاپادۆکیا هەموو رۆژێک جوانە، ئەم بەیانییەش کاتێک لەخەو هەستاین باڵۆنەکان دیمەنێکی دڵڕفێنیان دروست کردبوو. هەم بۆ سەیر کردنی دیمەنی رۆژهەڵات و دیمەنی ڤیستیڤاڵەکە هاتین بۆ ئێرە".