Sangar Hamad Azeez
05 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
حکوومەتی تورکیا بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانی، جۆرە ئامێرێکی نوێ لەسەر شێوەی باڵۆنێکی تایبەت بەکار دەهێنێت.
ئەو سیستەمە وەک بنکەیەکی بچووکی پۆلیسە و بۆ ئامانجی ئەمنی بەکار دەهێنرێت کە لە رێگەیەوە دەتوانرێت چاودێری ناوچەکە بکات و لە ئەگەری روودانی هەر رووداوێک بە زووی هەواڵ بۆ سەرووی خۆی بنێرێت.
ئامێرەکە کە لەلاین کۆمپانیای "ASELSAN " بەرگری تورکی دروستکراوە. ١٦ مەتر درێژ دەبێت و بە دووری هەزار مەتر بەرز دەبێتەوە لەسەر شێوەی باڵۆن و تێیدا چاودێری ناوچەکە دەکات لە رێگەی کامێڕاوە.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو سیستەمە ئەوەیە کە زۆر بەخێرایی رووداوەکان دەگوازێتەوە، جیالەمەش شەو و رۆژ بە بینینی هەرچوار دەوری خۆی بە ٣٦٠ پلە توانای چاودێریکردنی هەیە.
سیستەمی "mini zeplin" دوو جۆری هەیە لەسەر شێوەی دڵۆپی ئاو و گۆی زەوی کە لە توانایان دایە ٤٠٠ سەعات، بەبێ وەستان کار بکەن.