ھاتای
دکتۆرێکی تورکیا لە ناو کلینیکە تایبەتەکەی خۆیدا پێشانگایەکی بچوک بەردی گورچیلە دەکاتەوە کە لە ماوەکانی پێشوودا لە ڕێی نەشتەر گەریەوە لە گورچیلەی نەخۆشەکانی دەریھێناون.
دکتۆر عیزەدین زان کە دکتۆرێکی پسپۆڕی بەردی گورچیلەیە و ناو بەناو لە چەند شارێکی تورکیا دەگەڕێت تاکو نەشتەرگەری دەرھێنانی بەردی گورچیلە بۆ نەخۆشەکانی ئەنجام بدات، باس لە پیشەکەی خۆی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کرد و گوتی " تائێستا نزیکەی ٢ ھەزار و ٥٠٠ نەشتەرگەریم ئەنجامداوە و ئێستاش لە ڕێگەی کلینیکە تایبەتەکەی خۆمەوە ئەو بەردانە نیشانی نەخۆشەکان دەدەم کە پێشتر لە کورچیلەی نەخۆشدا دەرمھێناون."
زان کە دەرچووی زانکۆی ئەگەی پزیشکیە لە ھەریەک لە شارەکانی ئیزمیر و ھاتای و چەند شارێکی تر کاری پزیشکی کردووە.
ئەو دکتۆرە باس لە ھۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات و دەلێت لە ھەندێک ناوچەی تورکیا وەک ھاتای بەھۆی دەوڵەمەندی سفرە و خوانەکانیان و تیژی خواردنەکانیان، ئەو نەخۆشیە زۆر بەربڵاوە و ھاوکات لە شاری ئانتاکیاش بە ھۆی گەرمی و نەریتی خواردنەکانیانەوە زیاتر توشی بەردی گورچیلە دەبن .
ئەو دکتۆرە باسی لەوە کرد کە تائێستا نزیکەی ٢٠٠ بەردی گورچیلەی کۆکردۆتەوە و لە کلینیکە تایبەتەکەی خۆیدا پیشانی نەخۆشەکان دەدات و باسی لە یەکێک لە نەخۆشەکانی دەکات کە لە ساڵی ١٩٨٤ دا نەشتەرگەری دەرھێنانی بەردی گورچیلەی بۆ کردووە و ئاشکرایکرد بەردێکی ٦٥٠ گرامی لە گورچیلەکەی دەرھێناوە و ھاوکات لە ناو بۆڕی میزەڵدانی ئافرەتێکدا بەدرێکی بە درێژی ٢٣ سم ھێناوەتە دەرەوە و ئەمەش ھەمووی لە پێشانگای کلینیکە تایبەتەکەی خۆیدا نمایشکراوە. ئەو دکتۆرە باس لەوە دەکات لەدوای نەشتەرگەری بەردی گورچیلە، دەبێت ھەموو کەسێک لانی کەم ساڵی جارێک پشکنین بکات, چونکە ئەگەری دووبارە دروستبوونەوەی بەرد لەناو گورچیلە دا ھەیە.