موش
زازاکان دوای نوێژی جەژن لە شوێنی پرسەکان کۆدەبنەوە و دەست بە خورادنی غەڤرە خواردنی بەیانیان و تایبەت بە زازاکان دەکەن و دوای نان خواردن پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن.
ھاووڵاتییە زازاییەکان دەڵێن: "ئەوە داب و نەریتی ئێمەیە و لە باو و باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە و ئێمەیش بۆ نەوەی داھاتوومان دەیگوازینەوە."
لەو بارەیەوە موحیدین ئایتونچ رایگەیاند: "بەیانی زوو بۆ نوێژکردن چونە مزگەوت و دواتر ھاتوونەتە ماڵی پرسەکان ھۆڵی بۆنەکان و بە خواردنی تایبەتی ھەرێمی نانی بەیانییان خواردووە. ئەوە داب و نەریتەی ئێمەیە و لە باو و باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە."
موحیدین ئایتونچ گوتی: "لای ئێمە عادەت وایە کە ژنان شەو نانی بەیانی ئامادە دەکەن و غەڤرەیش جۆرە خواردنێکی تایبەتی ئێمەیە و لە ھەویر، پەنێر، قیمە و پیاز پێکھاتووە. ئەو خواردنە لە دێر زەمانەوە دروستکراوە و بۆتە بەشێک لە داب و نەرییەتەکانی ئێمە و ئامانجیش لە دروستکردن و خواردنی بەکۆمەڵ بۆ بەھێزترکردنی یەکێتی و برایەتیمانە."
ئایتونچ ئاماژەی بەوەش کرد لە جەژنی رەمەزان و قوربان دوای خواردنی غەڤرە لە ھۆڵی بۆنەکاندا، ھەموو پێکەوە سەردانی ماڵەکان دەکەین و جەژنە پیرۆزەیان لێ دەکەین.
فەرزەندە ئارس گوتی: "غەڤرە تەنیا لە لایەن زازاکانەوە دروستدەکرێت و سەرەتا لە ناوچەی بینگوول دروستکراوە و چەندین ساڵە لە جەژندا پێشکەشک دەکرێ و بووەتە بەشێک لە داب و نەریتی ئێمە و ھاوکات فاکتەرێکی گرینگە بۆ یەکڕێزی و یەکخستنی خەڵکی ئێمە."