ھەکاری
گوندی ئونلوجا ١٥ کم لە شارۆچکەی گەڤەر دوورە و دانیشتوانی گوندەکە ٧٠ ساڵ زیاترە ئەم نەریتی جەژنە زیندوو رادەگرن.
لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا ھەر ماڵێک ٣٠ کیلۆ چکلێتی بەکارھێناوە، ھەروەھا نزیکەی ٥٠٠ کەس لە ھەمان شوێن جەژنەپیرۆزەیان کرد و لەوێ چکلێتی جەژنیان پێشکەشی یەکتر کرد.
حیکمەت بیلین موختاری گوند باسی جەژنی کرد و گوتی: "چەند رۆژ پێشتر ئامادەکاری بۆ جەژن دەستپێدەکەین، ئەمە زیاتر لە ٧٠ ساڵە ئەم نەریتە بەردەوامە و ھەول دەدەین بۆ ھەمیشە بەزیندوویی بیھێلینەوە."
ئادەم جانکورتاران مەلای گوندیش گوتی: "ئەمە رۆژێکی گرنگە بۆ ھەموو موسلمانان، رۆژی جەژن رۆژی یەکیتی و پێکەوە ژیانە."