Hemın Othman Mohammed
20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
چواره‌مین دانیشتنی دادگا له دۆسیه‌ی رێكخراوی تاوانكاری عه‌دنان ئۆكتار، له‌باره‌ی ٢٢٦ تۆمه‌تبار، كه ١٦٧یان ده‌ستبه‌سه‌رن و سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوه‌كه عه‌دنان ئۆكتار-یان له‌نێودایه ده‌ستیپێكرد.
دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن ٣٠هه‌مین دادگای سزای قورسی ئیستانبوڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێكڕا ١٦٢ تۆمه‌تبار كه عه‌دنان ئۆكتاریشیان له‌نێودایه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیان ئاماده بوون.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا ١٣ تۆمه‌تباری دیكه كه ده‌ستبه‌سه‌ر نین به‌شدارییان كرد.
دانیشتنه‌كه به به‌رگریی تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ر بۆرا یڵدز درێژه‌ی هه‌یه.
له سكاڵانهمهكهدا كه سێ هه‌زار و ٩٠٨ په‌ڕه‌یه و له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵه‌وه ئاماده‌كراوه جگه له تۆمه‌تباران ٢٦ كه‌سی سته‌ملێكراو و ٩٩ كه‌سی سكاڵاكار هه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایش، عادل سه‌ردار ساچان-یان له‌نێودایه.
هه‌ر له ساڵانامهكهدا، له پاڵ گوته‌ی سته‌ملێكراو و سكاڵاكهراندا ئیفاده‌ی ٢٥ كه‌س له گه‌واهیده‌ر و په‌شیمانبووه‌وه به كردار خراوه‌ته‌ڕوو، و باس له رێكخراوی تاوانكاری چه‌كداری ده‌كات، كه سهردهستهكهی دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری، عه‌دنان ئۆكتاره و ١٣ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه و یه‌كێكیان هه‌ڵاتووه.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له سكاڵانهمهكهدا رووبه‌ڕووی تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه بریتین له: ''هه‌وڵدان بۆ تاوانی سیخوڕی سه‌ربازیی و سیاسیی، دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاوان، ئه‌ندامێتیی له‌و رێكخراوه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاوان درووستكراوه، هاوكاریكردنی ئه‌و رێكخراوه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی تاوان درووستكراوه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیش نه‌بێت تێیدا، گێچەڵی سێکسی، پەلاماردانی سێکسیی، پێشێلكردنی یاسای ژماره ٦١٣٦، رێگرییکردن لە مافی پەروەردە و فێرکردن، شانتاژکردن، زەوتکردنی ئازادی تاکەکان، سپیکردنەوەی پارەی تاوانەکان، سووكایه‌تییكردن، پێشێلكردنی یاسای ژماره ٣٦٢٨، پێشێلکردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بەرتیل و گه‌نده‌ڵی، گوێگرتن له گفتوگۆی خه‌ڵك و تۆمارکردنی، هەڵخەڵەتاندن، تۆمارکردنی زانیاریی تاکە کەسیی، هه‌وڵدان بۆ كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، پێشێلکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی ژماره ٥٦٠٧، تێكدانی دۆکیومێنتی فەرمیی، له‌ناوبردن یان شاردنه‌وه، ساختەکاریی لە دۆکیومێنتی فەرمییدا و ده‌ستگرتن و یارمه‌تیدانی تاوانبار.
به تۆمه‌تی ''ده‌ستخستنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه پێویسته نهێنیی بن به‌مه‌به‌ستی سیخوڕیی سه‌ربازیی یان سیاسیی، دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاوان، هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی (فه‌تۆ) كه ئه‌ندامیش نییه تێیدا، هه‌وڵدان بۆ كوشتنی به ئه‌نقه‌ست، پێشێلکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی ژماره ٥٦٠٧، له ناوبردنی دۆکیومێنتی فەرمیی، پەلاماردانی سێکسیی، رێگرییکردن لە مافی پەروەردە و فێرکردن، ئازاردان، شانتاژکردن، زەوتکردنی ئازادی تاکەکان، سپیکردنەوەی پارەی تاوانەکان، هەڵخەڵەتاندن، پێشێلكردنی یاسای ژماره ٣٦٢٨، سووكایه‌تییكردن، تۆمارکردنی زانیاریی تاکە کەسیی به شێوه‌یه‌كی پێشێلكارییانه، ده‌ستگرتن و یارمه‌تیدانی تاوانبار، گوێگرتن له گفتوگۆی خه‌ڵك و تۆمارکردنی''، داوای سه‌پاندنی سزای زیندانیی كه له ٤٢٠ ساڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به ٨٧١ ساڵ كۆتاییدێت به‌سه‌ر عه‌دنان ئۆكتاردا كه سه‌رده‌سته، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه تاوانكارییهكهیه، ده‌كرێت.
له سكاڵانامه‌كه‌دا به تۆمه‌تی ''ئه‌ندامێتیی ئه‌و رێكخراوه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاوان درووستكراوه'' داوای سه‌پاندنی سزای زیندانیی كه له یه‌ك ساڵه‌وه ده‌ستپێبكات و به سێ سێ ساڵ كۆتاییبێت، بۆ ١١ تۆمه‌تبار، كراوه.
هاوكات داوا ده‌كرێت تۆمه‌تبارانی دیكه به تۆمه‌تی هاوشێوه سزای زیندانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.