20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای رایگه‌یاند: "له ژێر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كاندا ناوچه‌ی كاپاڵی ماراش، به‌شێوه‌یه‌ك كه شایسته‌ی بێت، به راده‌ستكردنه‌وه‌ی موڵكه‌كانی به خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانیان، ده‌كرێنه‌وه به‌ڕووی به‌كارهێناندا".
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی پانێڵێك له باره‌ی قوبرسه‌وه، فوئاد ئۆكتای وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی قوبرسی یۆنانی باوه‌ڕیان به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ توركه‌كانی قوبرس نییه و ده‌یانه‌وێت خواستی خۆیان به‌سه‌ر دوورگه‌كه‌دا بسه‌پێنن، راشیگه‌یاند: "وێڕای سه‌رجه‌م هۆشدارییه‌كان، ئیداره‌ی قوبرسی یۆنانی ساڵانێكه دان به مافه یه‌كسانه‌كانی توركه‌كانی قوبرس‌دا نانێت، به‌رچاوترین نموونه‌ی ئه‌وه‌ش خستنه‌گه‌ڕی سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆنه به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه. كه‌س ناتوانێت ره‌وایه‌تی به‌وه بدات كه توركه‌كانی قوبرس كه‌مینه‌ن. ئێمه‌ش و توركه‌كانی قوبرسیش رێگه به‌وه ناده‌ین".
ئۆكتای تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرسی قوبرس پرسێكی مێژوویی و یاساییه و به‌پێویستی زانی به‌و جۆره‌ش بیر له مشتومڕه‌كان بكرێته‌وه، و سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی كاپاڵی ماراش كه له به‌رنامه‌دایه به‌ڕووی به‌كارهێناندا بكرێته‌وه، رایگه‌یاند: "له ئاكامی كاروچالاكییه‌كانی حكوومه‌تی كۆماری توركی قوبرسی باكوور به پشتیوانیی توركیا ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی زه‌وییه‌كان هی وهقفهكانن، به‌ڵام له ده‌یه‌ی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئیداره‌ی ئیستیعماری به‌ریتانیی، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌وێی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شكرد و له ئه‌رشیڤدا به‌ڵگه نایاساییه‌كان ماون. ناتوانین چاو له موڵكی وهقفهكانمان بپۆشین له ماراش كه پارچه‌یه‌كن له مێژووی ئێمه و میراتی باپیرانمانن. له ژێر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كاندا ناوچه‌ی كاپاڵی ماراش، به‌شێوه‌یه‌ك كه شایسته‌ی بێت، به راده‌ستكردنه‌وه‌ی موڵكه‌كانی به خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانیان، ده‌كرێنه‌وه به‌ڕووی به‌كارهێناندا".