20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2019
ئیزمیر – AA
تۆمه‌تبارێكی تیمی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دان سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئیزمیر ده‌ستگیركرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی ئیزمیر بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ندامێكی تیمی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دان سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌ناوی محه‌مه‌د ره‌مه‌زان به رێگای نایاسایی له سووریاوه چووه‌ته توركیا و له ئیزمیر گیرساوه‌ته‌وه، له هه‌ڵمه‌تێكدا ناوبراویان له‌و ماڵه‌دا ده‌ستگیركرد كه له شارۆچكه‌ی بوجا خۆی تێدا حه‌شاردابوو.
- له‌ناو كۆچبه‌راندا خۆی حه‌شاردابوو
محه‌مه‌د ره‌مه‌زان كه له ئاسایش كاره‌كانی رایی ده‌كرێن، كاتێك پێی زانراوه كه ویستوویه‌تی له‌و خانووه گرانبه‌هایه‌دا خۆی حه‌شاربدات كه كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان تێیدا ده‌مێننه‌وه.
تۆمه‌تبار له ئاماده‌كاریی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به رێگای نایاسایی سنووری توركیا ببڕێت و له یۆنانه‌وه بچێته ئه‌ورووپا.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه پێشتر ده‌ستگیركراوان له گوته‌كانیاندا باسیان كردبوو، له رێگای وێنهكانیشهوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌ندامی تیمی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دان سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بووه.
چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌مڕۆ ناوبراو ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت.