Hasan Namlı,Ömer Yasin Ergin
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
دیاربه‌كر - AA
له هێرشێكی په‌كه‌كه‌دا بۆ سه‌ر زرێپۆشێكی پۆلیس له شارۆچكه‌ی یه‌نی شه‌هری دیاربه‌كر، دوو پۆلیس برینداربوون.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه به چه‌كی ئار بی چی هێرشیان كرده سه‌ر زرێپۆشێكی پۆلیس كه له دووڕیانی ئه‌لازیغ بازگه‌ی ئه‌منیان دانابوو.
له‌و هێرشه‌دا دوو پۆلیس برینداربوون و به ئه‌مبوڵانس گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی.
پاش هێرشه‌كه رێوشوێنی ئه‌منیی له ناوچه‌كه گیرایه‌به‌ر و ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كان ده‌ستی پێكرد.