Ömer Yasin Ergin
08 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
دیاربه‌كر - AA
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە له دیاربه‌كر كۆتایی هات، دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران كه ناویان له لیستی سه‌وزی داواكراواندا بوو.
به پێی راگه‌یه‌نراوی پارێزگای دیاربه‌كر، ئۆپه‌راسیۆنی "ئاڵا-81 شه‌هیدی خۆبه‌خشی گوند پارێزی یاسهددین ئۆپچین" كه له چواری نیساندا، به به‌شداری تیمه‌كانی جه‌ندرمه، پارێزه‌رانی ئاسایش و تیمه‌كانی پۆلیسی تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد، به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوبووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، هه‌ر یه‌ك له ئه‌یوب چه‌لیك كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی (ده‌مهات جیلۆ) و عومه‌ر كایا كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی (شه‌رڤان ئازاد) بووه و ناویان له لیستی سه‌وزی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادا بووه له چالاكی خران.
هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، حه‌وت په‌ناگه، هه‌شت حه‌شارگه و سێ بۆمبی ده‌ستكرد له‌ناوبران.