Hasan Namlı,Bestami Bodruk,Mehmet Şah Yılmaz
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر - AA
دوو خێزانی دیكه به‌شدارییان كرد له مانگرتنی دایكان له‌به‌رده‌م باره‌گای هه‌ده‌په له دیاربه‌كر.
ئه‌و مانگرتنه‌ی کە له لایه‌ن دایكان فه‌وزیه چه‌تینكایا، ره‌مزیه ئاككۆیون و ئایشه‌گول بیچه‌ره‌وه سێی ئهیلوول له‌به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په‌دا ده‌ستپێكرا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ده‌په منداڵه‌كانیانی بردووه بۆ شاخ، به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆش باوكێك به‌ناوی سوله‌یمان ئایدن له ناوچه‌ی سووری دیاربه‌كر و سالیحه و سه‌لیم ئهدیزهر له ئیستانبوڵه‌وه هاتنه ریزی مانگرتووانه‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه منداڵه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی هه‌ده‌په‌وه نێردراون بۆ شاخ.
له‌ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه به مه‌به‌ستی شادبوونه‌وه بهڕۆڵهكانیان مانیانگرتووه، گه‌یشتووه‌ته 17 خێزان.
- "با كوڕه‌كه‌م بده‌نه‌وه ده‌ڕۆمه‌وه"
سولەیمان ئایدنی باوك كه له ناوچه‌ی سووره‌وه به‌شداریی له مانگرتنه‌كه‌دا كردووه گوتی کە ئۆزكانی كوڕی له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رفێنراوه بۆ شاخ.
سولەیمان ئایدن دەڵێت، كاتێك ئێواره كوڕه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌دواداچوونیان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كوڕه‌كه‌یان رفێنراوه بۆ شاخ و ئه‌وانیش پۆلیسیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
ئایدن دوای سه‌ره‌داوێك كه‌وتووه به‌ره‌و شارۆچكه‌ی لیجه و گوتی: "سواری مینی پاس بووم و رۆیشتم بۆ لیجه. ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه گوتیان به‌ڵێ كوڕه‌كه‌ت لێره‌یه. منیش گوتم بمده‌نه‌وه، ئه‌و لێره ئیشی چییه؟ دواتر تیرۆریسته‌كان پێیان گوتم كه كوڕه‌كه‌میان ناردووه بۆ شوێنێكی دیكه و ناچاریان كردم شوێنه‌كه به‌جێبهێڵم".
سولەیمان ئایدن رایگه‌یاند كه چوار ساڵه هه‌واڵی له كوڕه‌كه‌ی نییه و له‌باره‌ی مانگرتنهكهوه گوتی:
"كوڕه‌كه‌م بێ ئه‌وه‌ی بێته ئێره ناتوانن بیبه‌ن. به‌دڵنیاییه‌وه هاتووه بۆ ئێره و لێره‌وه ناردوویانه. له‌به‌رئه‌وه من لێره‌م. ئه‌گه‌ر پێویسته بكات ئێمه‌ش ئاماده‌ین لێره‌دا بمرین. با كوڕه‌كه‌م بده‌نه‌وه. كوڕه‌كه‌م ده‌وێت، ئه‌گه‌رنا ئیشم چییه لێره. با كوڕه‌كه‌م بده‌نه‌وه ده‌ڕۆمه‌وه".
- "كوڕه‌كه‌م هه‌ده‌په بردی و كه‌سی تر نه‌یبردووه"
سالیحه و سه‌لیم ئهدیزهر كه له ئیستانبوڵه‌وه هاتوونه‌ته ریزی مانگرتووانه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كوڕه‌كه‌یان به‌ناوی یاقوب له لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و نێردراوه بۆ شاخ.
ئهدیزهر رایگه‌یاند، نۆی حوزه‌یرانی 2015 كوڕه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا رفێنراوه بۆ شاخ و گوتی: "له ئیستانبوڵه‌وه رۆیشت. خوێندكاری پێنجی ئاماده‌یی بوو. منداڵێك كه له ماڵ ده‌رنه‌ده‌چوو له پڕ ون بوو. پرسیارمان له هاوڕێیەكانی كرد و به‌دواداچوونمان كرد، گوتیان نێردراوه بۆ شارۆچكه‌ی كاغتخانه. هاوڕێیه‌كی پێی گوتووه تۆ بچۆ بۆ كاغتخانه منیش دێم. كاغتخانه سه‌رۆكایه‌تیی ناوچه‌ی ههدهپهبوو. منداڵه‌كه‌م ده‌وێته‌وه".