Zehra Melek Çat,Berk Özkan
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له قۆناغی داهاتوودا له‌باره‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی داراییه‌وه هه‌نگاوی بوێرانه‌تر و پێداگیرانه‌تر ده‌نێین و به‌مجۆره‌ش وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نین به ئاستی شایسته‌ی خۆی له‌و بواره‌دا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی "ئاسۆی نوێ بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤی دارایی: توانای كڕین و فرۆشتن، دارایی سه‌وز و سیاسه‌تی ئابووری" كه له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی مارمارا ئه‌نجام درا رایگه‌یاند كه به كاری هاوبه‌شی نووسینگه‌ی دارایی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و زانكۆی مارمارا ئاهێك دێته‌وه به به‌ر ئابووری نوێ له‌باره‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی داراییه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا وه‌ك هه‌موو بوارێكی دیكه له بواری ئابووری و سیسته‌می داراییه‌وه كه به‌شێكی دانه‌بڕاوی ئابوورییه‌كه‌یه‌تی به‌رده‌وام به‌ره‌و پێش ده‌چێت و ناچاره مۆدێلی خۆی دروست بكات و گوتی: "ئه‌و مۆدێلانه‌ی له لایه‌ن ده‌ستڕۆیشتووانی جیهانی ئابوورییه‌وه خرانه به‌رده‌ممان نه‌ك بۆ وڵاتانی وه‌ك ئێمه ته‌نانه‌ت ئه‌وانیشی خسته ناو بنبه‌ستێكی جددی. یه‌كێك له هێما هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌مه‌یش قه‌یرانی دارایی جیهانی بوو له ٢٠٠٨. هه‌رچه‌ند هه‌وڵیش بدرێت سه‌رنجه‌كان بخرێنه سه‌ر شوێنی دیكه، راستهیهكهی سه‌رچاوه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و قه‌یرانه ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا بوون".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە نه‌یتوانیووه به شێوه‌ی شایسته پردی نێوان به‌كارهێنانی بنه‌مای كاری ئابووری له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانی راسته‌قینه دروست بكه‌ن و گوتی: "به‌داخه‌وه ئه‌و سیسته‌مه‌ی ده‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خۆشگوزه‌رانی سوود بگه‌یه‌نێت گه‌یشتۆته پێگه‌یه‌ك كه به‌ته‌واوی حوكمی ئابووری بكات و هه‌ڕه‌شه بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیری. كاری ئه‌ڵته‌رناتیڤی دارایی به‌خێرایی به جیهاندا بڵاوبووەته‌وه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕدراوه و له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیداره‌وه تادێت هه‌ڵبژاردنی مۆدێله‌كانی دارایی نوێ زیاد ده‌كات. ئه‌وانه‌ی دوێنێ هێرشیان ده‌كرده سه‌رم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئاوام ده‌گوت ئێستا به‌جددی قسه له‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن. پێموایه توركیا له مباره‌یه‌وه دواكه‌وتووه. خوا یار بێت له قۆناغی داهاتوودا له‌باره‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی داراییه‌وه هه‌نگاوی بوێرانه‌تر و پێداگیرانه‌تر ده‌نێین و به‌مجۆره‌ش وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نین به ئاستی شایسته‌ی خۆی له‌و بواره‌دا".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای قه‌یرانی ٢٠٠٨ بینیان كه سیسته‌م به‌رده‌وامی پێ نادرێت، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش له بری خستنه ژێر پرسیاری سیسته‌مه‌كه چوونه قۆناغی به‌رده‌وامی پێدانی و گوتی: "ئێستا ترسی وه‌ستانی ئابوورییه‌كی نوێ جیهانی ته‌نیوه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانیان و بۆ ئه‌وه‌ی مۆدێلی ئابووری و داراییه‌كی نوێ بخه‌نه گه‌ڕ هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه. ئه‌و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره به شێوه‌یه‌كی خۆنەویست نزیك ده‌بێته‌وه. توركیا نابێته سه‌یركه‌ری ئه‌وه و به‌ته‌واوی جیهانی نیشان داوه كه ده‌بێته یه‌كێك له كاراكته‌رانی. وه‌ك چۆن له رووی سیاسییه‌وه له ناوچه‌كه و جیهان قسه‌مان ده‌ڕوا خوا یار بێت به هه‌مان شێوه له دارایشدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین. بۆیه دروستكردنی ناوه‌ندی دارایی نێوده‌وڵه‌تی له ئیستانبوڵ گرنگه. زۆر دواكه‌وتووین. چاوه‌ڕوانین ئه‌م پڕۆژه‌یه (ناوه‌ندی دارایی ئیستانبوڵ)، لانیكه‌م سه‌ره‌تای ساڵی 2022 به‌پشتیوانی و هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان بكرێته‌وه. ئێجگار زۆر گرنگی ده‌ده‌ین به‌و پڕۆژه‌یه و له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار چاودێری ده‌كه‌ین. پێموایه ئه‌و ناوه‌نده له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بێته بڕاندێكی زۆر گرنگ به تایبه‌ت له دارایی ئیسلامی و دارایی ته‌كنه‌لۆجیادا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا مۆدێلی به‌شی بانكه داراییه‌كان له سیسته‌می بانكداریدا زیاد له‌وه‌ی ره‌چاوی هه‌ستیارییه‌كانی ئیسلام بكات ره‌چاوی به‌ها ئاكارییه گه‌ردوونییه‌كان ده‌كات و له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌و مۆدێله ده‌توانێت كێشه‌كانی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ر بكات و گوتی: " به‌داخه‌وه پشكی توركیا له‌و سیسته‌مه‌دا له ئاستێكی شایسته‌دا نییه و زۆر له دواوه‌یه و ته‌نها له ئاستی له‌سه‌دا پێنجدایه. به‌مه‌ش ناگه‌ین به هیچ جێیه‌ك. پێویسته ئه‌و رێژه‌یه زۆر به‌رز بكه‌ینه‌وه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له ساڵی 2025ه‌وه به‌شی بانكه داراییه‌كان له سامانی بانكداریدا بگاته ئاستی سه‌دا 15".