Ahmet Kaplan,Mohammed Baqi Hussein
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
دیاربەكر - AA
ئەمڕۆ دوای نوێژی بەیانی لە دیاربەكر، نوێژی مردوو بەغیابی لەسەر قوربانییانی دوو مزگەوتەكەی نیوزلاند ئەنجامدرا.
لەسەر بانگەوازی وەقف و كۆمەڵە و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە دیاربەكر لە مزگەوتی گەورەی ناوچەی سووری دیاربەكر، نوێژی مردوو بەغیابی لەسەر قوربانییانی دوو مزگەوتەكەی نیوزلاند ئەنجامدرا.

موفتی دیاربەكر، یاڤوز سەلیم كارابایر بەرلە نوێژەكە، ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەكانی كرد.
دوای نوێژەكەش لە حەوشەی مزگەوتەكەدا، نوێژخوێنان كاردانەوەیان دژبە پەلامارە تیرۆریستییەكان ئەنجامدا.

نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی رایگەیاند، ئەنجامدانی پەلامارەكە و بڵاوكردنەوەی بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئامانجی ئەوە بووە ترس و دڵەڕاوكێ بخاتە دڵی موسڵمانانەوە.