Ramal Mahmood
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر - AA
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ١٦ گەڕەکی دەوروبەری هەردوو شارۆچکەی لیجە و هانی سەربە پارێزگای دیاربەکر راگەیەندرا.
پارێزگای دیاربەکر لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کراوە، ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری هەردوو شارۆچکەی لیجە و هانی ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی پەکەکە و ئەو کەسانەی دەستیان لەگەڵیان تێکەڵ کردووە، خاپوورکردنی ئەو پەناگە و سەنگەر و جبەخانەی کە لەلایەن چەکدرارانی پەکەکەوە بەکار دەهێنرێن.
لەراگەیەندراوەکەی پارێزگای دیاربەکردا هاتووە: "بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییان بەپێی یاسای ئیدارەی پارێزگاکان، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٤٠:٠٠ی بەیانیەوە دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی زیانیان بەرنەکەوێت هاتوچۆ لە گەڕەکەکانی شەنلیک، بیرلیک، ئەرگین، توزڵا، ئاباڵی، چەپەر، یاماچڵی، کڕاڵان، دەرنەک، داراڵان و دورو لە شارۆچکەی لیجە، هەروەها گەڕەکەکانی تۆپچوڵار، یوکاری توراڵی، کاڵابا، ئوزونڵار و سەرەن لە شارۆچکەی هانی بۆ کاتێکی نادیار، قەدەغەکردنی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت".