دیاربەکر
سەرۆکی شارەوانی گەورەی دیاربەکر عوسمان بایدەمیر لە ناوچەی سورێچ لە باخچەی مێژوویی کورخانی چا لەگەڵ مەلا و حافزانی ئەربانی کۆبوویەوە، گوێی لە سرودی ئاینی و قەسیدەکان گرت دوای خواردنی چی کۆفتە بەگەردن ئازاییەوە ماڵئاواییان لەیەک کرد.
بایدەمیر لە دیدارەکەیدا باسی لە کۆتایی خزمەتی ١٠ ساڵی سەرۆکایەتی شارەوانی دیاربەکری کردو گوتی: "دەمەوێ گەردنم ئازاد بکەن، بێگومان لەماوەی سەرۆکایەتیمکەمتەرخەمی ھەبووە."
لە گوتەکانیدا بایدەمیر ئاماژەی بە ھەمیشەیی کراوەیی دەرگای شارەوانی دیاربەکر کرد گوتی: بەردەوام ئەو دەرگایانە بۆ داخوازی و خزمەتی خەڵکی دیاربەکر کراوەیە، خزمەتکردن چەند سەربەرزییە، بەرپرسایرێتیەکانیشمان ئەوەندە قورسە، سوپاس بۆ خوا کە خاوەن بیرێکی تازەو کەسێکی تازە بۆ دیاربەکر دێ، ئەو کەسە بەویژدانترە و بەر بەو ھەموو خراپە و خراپەکاریانە دەگرێ کە لە رابردوودا کراون.
بایدەمیر لە قسەکانی باسی لە گرنگی زمان و کەلتور و ناسنامە کردو رایگەیاند: ئەو کەسە تازە لەگەڵ خۆی سەرجەم ئەو باسانە دێنێ، کوردان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رۆڵی کلیلیان ھەیە، کوردان لەگەڵ زمانی خۆیان کە کوردیە زمانەکانی تورکی و فارسی و عەرەبی وەک زمانی دووەم دەزانن، ئەوەش دەستکەوتێکی مەزنە.