Ahmet Kaplan
10 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
دیاربەکر- AA
لە پارێزگای دیاربەکر و لە چوارچێوەی "رۆژانی ناساندنی خواردنەکانی دیاربەکر" پێشبڕکێی دروستکردنی خواردنی جیاواز لە کەنگەر بەڕێوەچوو و ١٤ جۆری خواردن و زەڵاتەی دروستکراو لە کەنگەر خرایە بەردەم لیژنەی دادوەری.
چالاکییەکە لەلایەن رێکخراوی "ناساندنی چێشتخانەی دیاربەکر هەڤسەل" سازکرابوو.
سەرۆکی رێکخراوەکە، ئێکین ئەنساریئۆغڵۆ لە میانەی گوتەیەکیدا باسی لەوە کرد کە دیاربەکر خاوەنی کولتوورێکی دەوڵەمەندی خواردنە و رایگەیاند: "ئامانجمانە لەڕێی ساز کردنی چالاکی جۆراوجۆرەوە خواردنەکانی دیاربەکر بناسێنین. دەشمانەوێت لەژێر چەتری رێکخراوەکەماندا ژنانی دیاربەکر کۆبکەینەوە".
تورکان ئاکیڵ لە پێشبڕکێکەدا بە دروستکردنی ترشیاتی کەنگەر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئاکیڵ، باسی لەوە کرد کە دروستکردنی تورشیاتی کەنگەر لە دایکییەوە فێربووە و گوتی: "کاتێک زانیم ئەم چالاکییە ئەنجام دەدرێت قتویەکم لەو ترشیاتە هێنا کە لە ماڵەوە دروستم کردبوو. زۆر خۆشحاڵم بەوەی پلەی یەکەمی پێشبڕکێکەم بەدەستهێنا. ئێمە هەر لە منداڵییەوە ترشیاتی کەنگەر دروست دەکەین. پێویستە هەمووان تامی ئەم ترشیاتە بکەن".