Abdullah Shukur
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
دیاربەکر
لە شارۆچکەی باغلاری سەربە دیاربەکر چەکدارانی پەکەکە بە بۆمبی دەستی ھێرشیان کردە سەر مارکێتێک .
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، چەکدارانی پەکەکە بە بۆمبی دەستی و گوللـەی گڕدار ھێرشیان کردە سەر مارکێتێک لە شەقامی ھاتبۆی لە گەڕەکی مەولانا خالید لە شارۆچکەی باغلار سەربە پارێزگای دیاربەکر.
ھیچ زیانێکی گیانی لە ھێرشەکە نەکەوتووەتە تەنھا زیانی ماددی زۆر بە مارکێتەکە کەوت.
بە مەبەستی دەستگیرکردنی ھێرشبەرەکان تیمەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان دەست پێکرد.