دیاربەکر
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەدیاربەکر دەڵێ لەدەروازەی شاری دیاربەکر، سەدان کەس لەدانیشتوانی ئەو ناوچەیە بۆ پێشوازیی کردن لەبارزانی و ھاوسەفەرەکانی بە پێوە وەستاون. ئەوان وێنەی بارزانی و ئاڵای کوردستانیان بەدەستەوەیەو پلانکێتی "بەخێرھاتی بارزانی بۆ ماڵی خۆت" بەرزکردووەتەوە.
لەناو ئاپۆرای خەڵکدا، پەرلەمانتاری بەدەپە ئاڵتان تان دەبینرێ و لەپێشوازیی بارزانی دا وەستاوە، تان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەتورکیا بارزانی پێشتر بە سەرۆکی عەشیرەت ناویان دەبرد، کەچی ئێستا وەکو سەرۆکی ھەرێم پێشوازیی لێدەکەن، ئێمە لەگەڵ بارزانی کۆدەبینەوەو باسی چۆنێتی چارەسەری پرسی کورد دەکەین. بۆ کورد ھەر پیترۆڵ گرنگ نییە بەڵکو ئینسانیش گرنگە. ئێمە بەھەزاران کەسمان لەگرتووخانەکاندان، خەڵک چاوەڕێیە بارزانی بگات و باسی ئەوانەی لەگەڵ بکەین."