Ercan Canbolat,1 23
07 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی یه‌كێك له خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ سیاسه‌تی پڕچه‌ككردنی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا وێڕای به‌هاكانی خۆی و ٦٦ ساڵی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و توركیایه‌ی كه تیرۆریستان ئامانجی سهرهكیانن؛ بڕیاری دا له‌گه‌ڵ تیرۆریستان رێك بكه‌وێ و به‌مه‌ش ئاوی كرده ئاشی هه‌موو ره‌خنه‌گران و به‌رهه‌ڵستكاران".
چاوش‌ئۆغڵو گوتارێكی به ناوی "ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون" له گۆڤاری Foreign Policy بڵاوكرده‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له رووی سه‌ربازییه‌وه به راده‌یه‌كی زۆر داعش شكستی پێهێندراوه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها به‌هۆی ئه‌و گرووپانه نه‌بووه كه ئه‌مریكا مه‌شق و راهێنانی پێكردوون و چه‌كی پێداون، به‌ڵكو به‌هۆی سوپای عێراق و كاره‌كانی توركیا له نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا تۆمار كرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه یه‌كێك له خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ سیاسه‌تی پڕچه‌ككردنی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه، نووسیوویه‌تی: "له‌مڕۆژانه‌ی دواییدا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئۆباماوه ئاماده كراوه كه له رووی یاسایی و ئاكارییه‌وه مایه‌ی شوره‌ییه به‌هه‌مان شێوه هاتۆته ناو ئیداره‌ی تره‌مپ. ئه‌مریكا وێڕای به‌هاكانی خۆی و ٦٦ ساڵی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و توركیایه‌ی كه تیرۆریستان ئامانجی سهرهكینی؛ بڕیاری دا له‌گه‌ڵ تیرۆریستان رێك بكه‌وێ و به‌مه‌ش ئاوی كرده ئاشی هه‌موو ره‌خنه‌گران و به‌رهه‌ڵستكاران".
چاوش‌ئۆغڵو هیوای خواستووه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تازه ده‌ستبه‌كاربوو پۆمپیۆ و راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆڵتۆن له ده‌سپێكی كاره‌كانیاندا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته راستبكه‌نه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونیشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێویسته رێگه له‌وه بگیرێ وه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی "توركه‌كان له دژی كورد " وێنا بكرێ و نووسیوویه‌تی: "ده‌بێ دیار بێ كه تیرۆریستانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن. یه‌په‌گه له‌و خاكه‌ی سووریا كه كۆنتڕۆڵی كردووه نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار كوردی ده‌ركردووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌په‌گه رێگه‌ی پێنه‌داون نه‌یانتوانیووه بگه‌ڕێنه‌وه سووریا. توركیا خوازیاره هه‌موو كورد له هه‌موو وڵاتان له خۆشگوزارانی و ئاشتیدا بژین. هه‌ستی ته‌سكی نه‌ته‌وایه‌تی په‌كه‌كه و تیرۆر زیان به‌هه‌موو كه‌س ده‌گه‌یه‌نێ به كوردیشه‌وه".