Günay Nuh
03 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
ئەردەخان- AA
له ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه به زستانان به‌شێوازی ئه‌سكیمۆ ماسی راوده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری لۆكاڵیی و بیانیی رووی تێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فردا، دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش درووستبوون.
له ناوچه‌ی ئانادۆڵوی خۆرهه‌ڵات له دوێنێوه بارینی به‌فر ده‌ستیپێكردووه و كاریگه‌ریی تا دێت زیادده‌كات، كاریگه‌رییه‌كه له شارۆچكه‌ی چڵدر كه ده‌كه‌وێته نێوان قارس-ئەردەخان، خۆی نیشانداوه.
به‌تایبه‌ت له زستاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیاره لۆكاڵی و بیانییه‌كان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی ئەردەخان و قارس و شارۆچكه‌ی چڵدر كه ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه، ده‌كه‌ن كه له ئێستادا تارای سپی پۆشیوه.
له زستاندا رووكاری ده‌ریاچه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌یبه‌ستێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات ماسیگره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن راوی ماسی بكه‌ن، سه‌هۆڵه‌كه بشكێنن و به‌شێوازی ئه‌سكیمۆ ماسی راوبكه‌ن، له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ بارینی به‌فردا دیمه‌نێكی دڵرفێن له ده‌ریاچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه.
دیمه‌نی ده‌ریاچه‌ی چڵدر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌فری پاییزدا، تابلۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێشی درووستكردووه و ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌رسووڕمانی سهردانیكهرانیهتی.
دانیشتووی گوندی ئاكچاكاله له‌و به‌شه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ئەردەخان، یوسف ئۆزه‌ر، باسی له‌وه‌كرد ده‌ریاچه‌كه له زستاندا جوانییه‌كی جیاوازی هه‌یه و بانگێشتی گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانیی كرد بۆ سه‌ردانكردنی.