Cüneyt Çelik
30 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2020
قه‌رس – AA
به‌شێك له ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو پارێزگای قه‌رس و ئه‌رده‌خان و رووبه‌ره‌كه‌ی ١٢٣ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار ١٠ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی و هاتنی شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه‌وه به‌ستوویه‌تی.
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه كه ده‌كه‌وێته گوندی تاشباسی سەربە قه‌زای ئارپاچای له پارێزگای قه‌رس، ئه‌ستوورایی توێی به‌ستووی ئاوه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی ٢٥-٣٠ سانتیمه‌تر و هاووڵاتییان به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن.
هاووڵاتی عومه‌ر فاروق به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه رۆیشتن به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌دا چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه و گوتی: "بۆ بێبه‌شنه‌بوون له‌و تاموچێژه‌ی سروشت، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌م روو لێره بكه‌ن. ئه‌گه‌ری زۆره تا مانگی ئادار ئه‌م توێیهی سه‌ر ده‌ریاچه‌كه به به‌ستوویی بمێنێته‌وه".