Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2016
ئەنقەرە
لە چوارچێوەی رێوشوێنی ئەمنی نێوان سنووری تورکیا و سووریا، دانانی دیواری کۆنکرێتی بە درێژای ٢٣٩ کیلۆمەتر لەسەر سنووری ئەو وڵاتە کۆتای پێ ھات و یەکینەیەکی سەربازیش لەو شوێنە زیاد کرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی سەربازیی بەدەستی کەوتوون، چالاکییەکانی یەکینەی سەربازیی پاراستنی سنووری تورکیا بەردەوامە و پێچەوانەی ئەو ھەواڵانەی کە لە دوای ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز لە راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە بەوەی کە کەموکورتی کەوتووەتە نێو بەشێک لە یەکینە سەربازییەکانی سنوور.
لەم چوارچێوەیەش دیواری ئەمنی کۆنکرێتی بە درێژای ٢٣٩ کیلۆمەتر لەسەر سنووری تورکیا و سووریا کۆتایھات و پلانی دروستکردنی ھێڵی سنووری بە درێژای ٢٠٧ کیلۆمەتر دانرا
-بورجی کۆنکرێتی نوێ دروستکرا و ئەوانەی پێشووش نۆژەنکرانەوە
نزیکەی ٥٧ بورجی کۆنکرێتی لە ناوچەی سنووری شارۆچکەی کلیس سەر بە پارێزگای عەنتاب دروستکرا و سیستەمی چاودێری سنوور بە شەو رۆژ نۆژەنکرایەوە.
ھاوکات بە ھاوکاری یەکینە سەربازییەکان و قایمقامی ناوچەکە، دروستکردنی ٨٥ کیلۆمەتر رێگا و نۆژەنکردنەوەی ھەزار و ٨٩٢ کیلۆمەتر رێگا تەواو کراوە.
لەسەر چەند داواکاریەک ٤٧ ناوچە بە ناوچەی ئاسایشی کاتی و یەک ناوچەکەش ناوچەی ئاسایشی تایبەت راگەیەنرا.
ھاوکات دووبارە چاو بە رێکخستنی یەکینەکانی پاراستنی سنوور کرایەوە و ھێزی کۆماندۆ و تانک بۆ شوێنی پێویست زیادکرا.
لەم چوارچێوەیەش تانك و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تۆپ و ھاوەن و مووشەک ھاوێژ و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ناوچەکە زیاد کرا.
لەماوەی ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦، رێگری لە ٢١ ھەزار و ٢٥٦ ھەوڵی تێپەڕبوونی نایاسایی گیراوە، پێنج ھەزار و ١٥٩ کەس دەستگیر کراوە و ھاوکات رێگری لە تێپەربوونی ١١٧ ھەزار و ٢٥٦ ھەزار کەس کراوە.