Rewa Mahmut Hasan
15 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2015
بەهۆی بەردەوامی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلۆپی و جزیر، هاتوچۆکردن لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل راگیراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست کەوتوون دوای راگەیاندنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەلایەن پارێزگای شرنەخەوە، لە رۆژی رابردوو سەعات ٤ی عەسرەوە، هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل راگیراوە، تا ئەو کاتەی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سلۆپی و جزیر هەڵدەگیرێت.
لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر لەسەر رێگای سەرەکی نسێبین - جزیر وەستاون.