Sarmand Hameed
01 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش رۆژ لە هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هەموومانە.
مەسروور بارزانی لەبارەی راگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی لە تویتەکیدا نووسیویەتی "قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی شەش رۆژ لە تەواوی هەرێمی کوردستان چووە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمە لەپێناو پاراستنی خۆمانە لەکاتێکدا تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەشێوەیەکی خێرا بەرزبووەتەوە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی لە هاووڵاتییان دەکات و رایگەیاندووە "گرنگە پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ و رێنماییە تەندروستییەکان بین لە هەموو کاتێکدا".