Rıdvan Korkulutaş,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
کلیس – AA
دەروازەی سنووری ئۆنجوپار لە پارێزگای کلیس دوای تەواوبوونی کارە تەکنیکییەکان بۆ جارێکی دیکە کرایەوە.
بەپێی زانیاری لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاروباری تەکنیکی دەروازە سنوورییەکە دوێنێ کاتژمێر ١٨:٠٠ تەواو بوون. لە کاتژمێری ٠٨:٠٠ بەیانی ئەمڕۆشەوە دەروازەکە کراوەتەوە و هاتوچۆ دەستی پێکردووەتەوە.
شۆفێری بارهەڵگر مەهمەت کۆسە رایگەیاند کە داخستنی دەروازەکە کاریگەری نەرێنی کردبووە سەر کارەکانیان و دوای ئەوەی لە ناوچەی ئارام بارەکەی داناوە و گەڕاوەتەوە.
بەهۆی کاروباری سیستەمی تەکنیکی لە ٢٠ی مانگەوە دەروازەی سنووری ئۆنجوپار بەشێوەیەکی کاتی داخرابوو.