Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
غەززە- AA
دەروازەی سنووریی رەفەح لە نێوان میسر و کەرتی غەززە بۆ ماوەی پێنج رۆژ کرایەوە.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن فەرمانگەی دەروازە سنوورییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە غەززە بڵاوکراوەتەوە، کاربەدەستانی میسر دەروازەی سنووریی رەفەحیان بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەرووی هاتن و رۆیشتندا بۆ غەززە کردووەتەوە.
لەروونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لەماوەی ئەو پێنج رۆژەدا خوێندکاران، نەخۆشەکان، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین و ئەوانەش کە خاوەنی پاسپۆرتی بیانین دەتوانن لەدەروازەکەوە تێپەڕن.
حکوومەتی میسر دوای کودەتا سەربازییەکەی 3ی تەمووزی 2013، دەروازەی سنووریی رەفەحی داخستووە و ناوبەناو بۆ ماوەیەکی کورت دەیکاتەوە.