Aziz Aslan,Hemın Othman Mohammed
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
دیاربه‌كر - AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، هۆشداریدا به‌هاووڵاتیان به‌هۆی بارانی وه‌رزیی له دیاربه‌كر، ئورفا، ماردین، باتمان، سێرت و شرنەخ.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی پێشبینی و هۆشداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی 15ـه‌مین ناوچه‌ی كهشناسیهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌ینێوه به‌گشتیی كه‌شوهه‌وای باراناوی ناوچه‌كه بگرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاش نیوه‌ڕۆی كۆتایی هه‌فته هه‌وره‌گرمه رووبدات و، رۆژانی هه‌فته‌ش ناو به‌ناو بارانی وه‌رزی دابكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "باران بارین له دیاربه‌كر، باتمان و باكووری شارۆچكه‌كانی سێرت ناوبه‌ناو به‌هێز ببێت. پێشبینیش ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رمای ناوچه‌كه به‌هۆی كاریگه‌ری بارانه‌وه دابه‌زێت بۆ خوار پله‌ی گه‌رمای ئاسایی".