Mazın Asad
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی 'ئەحمەد کەمال ئایدۆغدو' بەتۆمەتی ''ئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکداردا'' کە خاوەنی ئەژمارێکی تویتەر بەناوی ''JeansBiri'' و ھاشتاگێکی بەناوی بەمەبەستی ''چەکداربوون'' دروستکرد و دواتر ھاشتاگەکە بۆ ھەڵمەتێک گۆڕدرا، دەستگیر کرابوو، بە فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.
لێپرسینەوە دەربارەی ئەحمەد کەماڵ ئایدۆغدو لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی رێکخراوەیی و تاوانی سەربە داواکاری گشتی ئیستانبوڵ کۆتایی پێھات.
دادوەری ئێشکگری دادگای یازدەی سزای قورسی ئیستانبوڵ، بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریسستی چەکداردا" بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئایدۆغدوی دەرکرد.