Oğuzhan Sarı
17 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی قەڵغان-٢٦دا بۆ سەر قاچاغچی کۆچبەران و کۆچبەرانی نایاسایی لە ئێستانبوڵ، ٩٤ کۆچبەری نایاسایی و پێنج قاچاغچی کۆچبەران دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد پێداگرانە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی و قاچاغچیانی کۆچبەران بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا لەسەر ڕێگای خێرای TEM لە ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنی قەڵغان-٢٦یان ئەنجامداوە.
یەرلیکای باسی لەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەدا شۆفێری بارهەڵگرێک و چوار کەسی دیکە بە تۆمەتی کاری قاچاغچێتی کۆچبەران دەستگیرکراون و ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە و دەستبەسەرکراون، ٩٤ کۆچبەری نایاسایش دەستگیرکراون.