Mehmet Ezgin
17 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2024
ئیزمیر - AA
ئەو ئاگرەی لە ناوچەی دارستان لە قەزای بەرگاما لە پارێزگای ئیزمیر کەوتبووەوە، کۆنترۆڵ کرا.
لە ڕێگەی هەشت فڕۆکە، ١٩ هێلیکۆپتەر، ١٥ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، ١٠ تانکەری گواستنەوەی ئاو و چوار بیلدۆزەرەوە، هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە درا کە دوێنێ ئێوارە دارستانی ناوچەی کاپیکایاسی گرتەوە.
تیمەکان کاتەکانی بەیانی توانیان بەر بە ئاگرەکە بگرن، بەهۆی بەردەوامی هەڵکردنی توندەبا و چڕی دارستان لە ناوچەکەدا، ڕێوشوێنەکانیان زیاد کرد.
لە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونی زۆری تیمەکان ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.
تیمەکان بەردەوامن لەسەر کارەکانیان لە ناوچەکەدا.