Rewa Mahmood Hasan
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا له راگهیهندراوهكهیدا جهخت لهوه دهكاتهوه كه بهدواداچوون بۆ دۆسیهی پهیوهندیدار به شههیدكردنی ئهو دیپلۆماته توركه دهكات كه له ههولێر هێرشی كرایه سهر.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بەسەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتایی هات.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماریی تورکیا بەڕێوەچوو ٦ كاتژمێر و ١٠ خولهكی خایاند و دوای ئهو بەیاننامەیەک بڵاو کرایەوە.
بهیاننامهی ئهنجوومهنی ئاسایشی توركیا جهخت لهوه دهكاتهوه كه توركیا بهههمان پێداگری و ههڵوێستی رابردوو رووبهڕووی ههموو رێكخراوه تیرۆریستییهكان دهبێتهوەو تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ ١ و چنگ ٢ لەباکووری عێراق بەسەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت و ئەو ناوچانەی ئۆپەراسیۆنەکانیان تێدا ئەنجام دەدرێت تا بە تەواوی پاک دەکرێنەوە، بەرەنگاری تیرۆر تێیاندا بەردەوام دەبێت.
بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا ئاماژە بە دۆخی سووریا دەکات و سووربوونی تورکیا بۆ دروست کردنی رێڕەوێکی ئاشتی دووپات دەکاتەوەو تێیدا هاتووە، "بەهەموو هێزمانەوە سوور دەبین لە هەوڵدان بۆ بنیاتنانی "رێڕەوی ئاشتی".
لە بەیاننماکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لە هاریکاری نێوان تورکیا و کۆماری تورکی باکووری قوبرس لەبارەی ئەو ماف و بەرژەوەندیانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆیان بەرجەستە دەکەن کە پشتبەستووە بە بنەمای سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە و سووربوون و بەردەوامیدان بە هەڵوێستی سەرەکیمان مایەی گرنگی پێدانە". هاوکات دەڵێت، "چاوەڕوانییەکان و هەستیارییەکانی تایبەت بە هاریکاری ئاسایش و بەرگری هاوبەشیی ستراتیژی تورکیا له كۆبوونهوهی ئهنجوومهنهكه باسیان لێوە کرا."
لە بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیادا ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا لەبارەی رێککەوتننامەی ناتۆ بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ رۆحیەتی رێککەوتنە دووقۆڵییەکاندا، بەرپرسیارێتییەکانی خۆی لەسەر بنەمای پابهندبوون بۆ پەیمانەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکات و چاوەڕێی هەمان هەستیاریشە کە لەلایەن هاوپەیمانەکانییەوە بنوێنرێت.