İsmail Çimen
04 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی توركیا و په‌رله‌مانتاری بورسای ئاك پارتی، هاكان چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "گۆڕینی پێگه‌ی ده‌ستووریی جاموكشمیر، و هاوكات پێشێلكاریی سیستماتیك و به‌كۆمه‌ڵی مافه‌كانی مرۆڤ، جگه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاشتیی ناوچه‌كه، روانینیان له مافه‌كانی مرۆڤ گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی قبوڵنه‌كراو".
هاكان چاوش‌ئۆغڵو له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه په‌رله‌مانی هیندستان ساڵی رابردوو، پێگه‌ی تایبه‌تی ده‌ستووریی جاموكشمیری كه به پێی مادده‌ی ٣٧٠ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته رێكخرابوو، لابردووه.
چاوش‌ئۆغڵو تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌سه‌دا ٩٥ی دانیشتووانی دۆڵی كشمیر و له‌سه‌دا ٣٠ی دانیشتوانی ناوچه‌ی جامو، موسڵمانن و هه‌ڵگرتنی سنوورداركردنی كڕینی موڵك له‌و ناوچانه، رێگه بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی دیمۆگرافییان خۆشده‌كات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی توركیا و په‌رله‌مانتاری بورسای ئاك پارتی باسی له‌وه‌شكردووه، هێزه ئه‌منییه هیندییه‌كان پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن به سزانه‌دانیان خه‌ڵات ده‌كه‌ن.
هاكان چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌شكردووه، گۆڕینی پێگه‌ی ده‌ستووریی جاموكشمیر، و هاوكات پێشێلكاریی سیستماتیك و به‌كۆمه‌ڵی مافه‌كانی مرۆڤ، جگه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئاشتیی ناوچه‌كه، روانینیان له مافه‌كانی مرۆڤ گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی قبوڵنه‌كراو و رایگه‌یاندووه:
"پێشێلكاریی به‌رده‌وامی مافەکانی مرۆڤ خزمه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كشمیر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ناكه‌ن، هیچ حیسابێك بۆ مافی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له ناوچه‌كه ده‌ژین و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ناكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنێته‌وه پێشێلكارییه سیستماتیكه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ بوونه‌ته كاری هه‌میشه‌یی و بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌و رێكکارانه، پشتیوانیی له هه‌وڵی ئه‌وانه بكرێت كه داكۆكی له مافه ره‌واكان ده‌كه‌ن".