Ali Kemal Akan,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2017
بارتن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "چی بوو، قودسی ده‌كرده پایته‌ختی ئیسرائیل. گه‌نجان گوتمان به گوتنی 'من كردم، بوو' ئایا ده‌بێت؟ نابێت. ئه‌و رۆژه 'حسابی هه‌ڵه له قودسه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، قودس بێ خاوه‌ن نییه'".
له میانی به‌شداریكردنی له 6ـه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارته‌كه‌یدا له پارێزگای بارتن، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای قودس له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یڵدرم رایگه‌یاند: "كاتێک ئه‌و بڕیاره ده‌درا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی كرد به هه‌موو وڵاتانه‌وه، به پهیوهندیكردنیشهوه نه‌وه‌ستا هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن و، گوتی 'ئه‌گه‌ر دژ به‌و بڕیاره ده‌نگ بده‌ن ئه‌وا پاره‌تان ناده‌ینێ و پشتیوانی‌تان لێناكه‌ین، وا ده‌كه‌ین و واده‌كه‌ین. ئێمه وڵاتی مه‌زنین خۆتان، به‌رپرسیارن' هه‌وڵیدا چاویان لێسوور بكاته‌وه، به‌ڵام یه‌ك شتی له‌به‌رچاو نه‌گرت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێوه چه‌نده گه‌وره‌بن ببنە هه‌ر وڵاتیك له جیهاندا كه ئاڵا، خاك و سه‌روه‌ری هه‌یه، خۆی بریاری خۆی ده‌دات، خۆی بڕیاری خۆی دیاری ده‌كات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: ''ئەو پلان و پرۆژانەی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەم خاکەدا داڕێژران، ئەمڕۆ زۆر بە روونی دەرکەوتوون کە لە دەرەوی ئیرادەی ناوچەکەیە و ناتوانرێت درێژەیان پێبدرێت. ئەوانەی دیزاینی ناوچەکەیان کردووە و بڕیاریان لەبارەیەوە داوە، ئەمڕۆش لە هەوڵی ئەوەدان هەمان کاربکەن، بەڵام ئێستا تورکیا هەیە. تورکیا دەڵێ چی: دەڵێت کەسێک ناتوانێت سەرەڕای بوونی ئێمە لێرە، سەرەڕای بوونی وڵاتانی ناوچەکە، لە دووریی هەزاران کیلۆمەترەوە بێت و لێرە پلان دابڕێژێت و بڕیاربدات''.