Halil Şahin
21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2021
ئایدن – AA
١٦١ کۆچبەر کە لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا لە ھەردوو پارێزگای ئیزمیر و ئایدن رزگارکران.
دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی بەلەمێکی لاستیکی کۆچبەران، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان لە دوو ھەڵمەتی جیاوازدا، ٤٥ کۆچبەریان لە سنوورە ئاوییەکانی قەزای چەشمە، ٣٦ کۆچبەریان لە سنوورە ئاوییەکانی قەزای دیکیلی و ٥٦ کۆچبەریان لە سنوورە ئاوییەکانی قەزای سەفەریھیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر و ٢٤ کۆچبەری دیکەیشیان لە سنوورە ئاوییەکانی قەزای کوشئاداسی سەربە پارێزگای ئایدن رزگار کرد.
سەرجەم ئەو کۆچبەرانە کە لە پێنج ھەڵمەتی جیاوازدا رزگارکران، لەنێو بەلەمی لاستیکیدا بوون و لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
دوای راییکردنی کاروبارەکان، کۆچبەران رەوانەی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ھەریەک لە ئیزمیر و ئایدن کران.