Recep Bilek
21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2021
سامسون - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سامسون، کەسێکی هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیرکرا.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانە رێکخراوەییەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری سامسون بەڕێوەدەچێت، تیمەکان لە شارۆچکەی ئیلکادم ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و کەسێکی هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بە ناوی ر.ئا.ئا.ئا دەستگیر کرد.
گومانلێکراوەکە کە زانیاری هەیە لە سووریا و عێراق چالاکی ئەنجامداوە، دەست بەسەر ئامێرە دیجیتاڵیەکانیشیدا گیرا.
رێوشوێنەکانی ئاسایش سەبارەت بە گومانلێکراوەکە درێژەی هەیە.